میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا سوكایه‌تی به ته‌رمی ژنه شه‌ڕڤانێك ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا سوكایه‌تی به ته‌رمی ژنه شه‌ڕڤانێكی كورد ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، كه له ریزی فه‌یله‌قی مه‌جده، شانازی به كوشتنی ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤانی كورد ده‌كات و له دیمه‌نێكی دیكه‌دا یه‌كێك له چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا سوكایه‌تی به ته‌رمی ژنه شه‌ڕڤانه‌كه ده‌كات.
كوردستان24 له‌به‌ر بێزراوی ره‌فتاری چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا گرته ڤیدیۆییه‌كه بڵاو ناكاته‌وه.
ئه‌و رووداوه له ئاستی میدیای نێوده‌وڵه‌تییدا بایه‌خی زۆری پێدراوه و چالاكانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا به‌رده‌وامن له پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و تاوانی جه‌نگ دژی مه‌ده‌نییه كورده‌كان و جه‌سته‌ی شه‌ڕڤانان و دیله‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.