روونكردنەوەیەك لە پۆلیسی هەولێرەوە

"دادگا پەڕاوەكەی داخست و كێشەكە كۆتایی هات"

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا روونكردنەوە لەبارەی ڤیدیۆیی ئۆتۆمبێلێك دەدات كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە.

لە روونكردنەوەكەی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ھاتووە: "دوای ئەوەی لە ژماریەك پەیج لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە، پۆلیسی هەولێر بەدواداچوونی كرد و دەركەوت كەوا ئەم گرتەیە لە 14-6-2019 تۆمار كراوە و پاشان لە شارۆچكەی عەنكاوە دادخواز داوای یاسایی تۆمار كردووە، بەڵام لە رێكەوتی 24-10-2019، دادخواز سكاڵاكەی كشاندووەتەوە، بۆیە دادگا پەڕاوەكەی داخست و كێشەكە كۆتایی هات".