ئۆتۆمبێلێكی تێسلا له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا كۆمپانیاكه شه‌رمه‌زار ده‌كا
K24 - هه‌ولێر:
ئیلۆن ماسك، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا كه‌وته هه‌ڵوێستێكه‌وه كه‌س ئاواتی بۆ نه‌خوازێت، ئه‌وه‌ی روویدا حه‌زی ده‌كرد هێنده كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌بوو حه‌زی ده‌كرد زه‌وی قوتی بدات، چونكه زۆری به شان و بأڵی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌دا هه‌ڵدا، به‌ڵام كاتێك داوا له یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ده‌كات پارچه‌یه‌كی كانزایی قورس بكێشێت به جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله تازه‌كه‌ی تێسلا كه پێشتر گوتبووی به‌شێوه‌یه‌كه ناشكێت و هیچ كاریگه‌ریی له‌سه‌ری نابێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پارچه كانزاكه‌ی كێشا به جامی پێشه‌وه‌دا به ئاسانی شكا.
ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله بچووكه‌ی شه‌رمه‌زاریی بۆ كۆمپانیاكه لێكه‌وته‌وه نوێیه و ناوی (Cybertruck) و كاره‌باییه و جۆرێكی ناوازه‌یه له رووی دیزاین و ته‌كنه‌لۆژیاوه، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و میدیاكان تاقیكرایه‌وه، به ئاسانی جامی پێشه‌وه‌ی شكا، هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه هه‌وڵیدا پاساوی بۆ بهێنێته‌وه و داوای له یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی كرد كانزاكه بكێشێت به جامی پشته‌وه‌دا، به‌ڵام ئه‌ویش وه‌ك جامی پێشه‌وه شكا و به‌ڕێوه‌به‌ری دیزاینیشی خسته هه‌ڵوێستێكی ناخۆش و شه‌رمه‌زارییه‌وه.
ئیلۆن ماسكیش هه‌وڵی پاساودانی دا و له‌وكاته‌ی ئاماده‌بووان پێده‌كه‌نین گووتی: "پێده‌چێت پێداكێشانه‌كه هه‌ندێك به‌هێز بووبێت بۆیه ئه‌وه روویدا".