ئه‌مه‌ریكا تاووتوێی بژاره‌ی سه‌ربازی له دژی ئێران ده‌كات
K24 - واشنتن:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ی كۆشكی سپی به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، دوای خستنه‌خواڕه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی له سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئاوی كه‌نداو، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا تاووتوێی چه‌ند بژاره‌یه‌ك ده‌كات له دژی ئێران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆشكی سپی به‌شداره و نه‌یویست ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، راشیگه‌یاند، یه‌كێك له‌و بژارانه، رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی و وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازییه له چه‌ند ئامانجێكی ئێران.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، پنتاگۆن گفتوگۆی له‌سه‌ر بژارده‌كان كردووه و بڕیاره راده‌ستی كۆشكی سپی بكات و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای لێ ئاگادار بكاته‌وه.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت، دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران له چوارچێوه‌ی ئه‌و بژارانه‌ی پنتاگۆن، له‌گه‌ڵ لێژنه‌كانی لیژنەكانی ئاسایشی نیشتیمانی و كاروباری دەرەوە لە كۆنگرێس تاوتوێ بكات.
ئ. م