كوردستان 24 له باشووری عه‌فرین ده‌چێته ناوچه‌یه‌كی گه‌رمی شه‌ڕ
K24 - هه‌ولێر:
كامێرای كوردستان24 چووه‌ته ناوچه‌ی جندرێس له باشووری رۆژئاوای شاری عه‌فرین و وێنه‌ی شوێنه‌واری بۆمبابارانی فڕۆكه‌كانی توركیا تۆمار ده‌كات.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت، ژماره‌یه‌كی زۆری خانوو و باڵه‌خانه‌ی ناوچه‌كه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و بۆردوومان و بۆمبابارانی سوپای توركیا ژیانی له ناوچه‌كه‌دا ئه‌سته‌م كردووه.
نێردراوی كوردستان 24 له جندرێسه‌وه رایگه‌یاند: "به‌هۆی خاپووربوونی خانوو و باڵه‌خانه‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی ناوچه‌كه بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه‌و له كه‌لاوه‌كاندا ژیانێكی دژوار به‌سه‌ر ده‌به‌ن".
له رۆژی 20/1/2018 سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه ئه‌نقه‌ره پاڵپشتیان ده‌كات، له رێگه‌ی ئاسمان و زه‌مینه‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمی عه‌فرین ده‌ستپێكردووه‌و له جندرێس و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه زیانی ماڵ و گیانی زۆر به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه‌و خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كان بوونه‌ته قوربانی.