وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی وەزارەتی بەرگری عێراق لە کۆبوونەوەدان

تاوتوێی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆ تاوتوێكردنی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركووك، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆبوونەوەدایە.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە کوردستان24ی رایگەیاند: "ئەمڕۆ شاندی پێشمەرگە و شاندی وەزارەتی بەرگری عێراق لەبارەی راپۆرتی لیژنە لاوەکییەکان کۆدەبنەوە".

 گووتیشی: "ئەمەریکییەکان لە هەوڵەکانیان بۆ لێکنزیکكردنەوەی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق بەردەوامن".

ئاماژەی بەوەشدا، گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کاریگەری گەورەی لەسەر لاوازکردنی جموجۆڵەکانی داعش لەو ناوچانە دەبێت.

لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، هێزە جیاوازە عێراقییەکان تاکلایەنانە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڕێوە دەبەن و ئەمەش مافی پێکهاتەکان و ئەمنییەتی ئەو ناوچانەی خستووەتە مەترسییەوە، بەڵام لە ئێستادا هەوڵێک هەیە هێزەکانی پێشمەرگە بەشێوەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراو بگەڕێنەوە هەندێک لەو ناوچانە.

 H.J