ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی ناوازه و بێ وێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئیستیڤن كواست، فه‌ریقی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكه ده‌بێته خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك ده‌توانێت به كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر له‌و رێگه‌یه‌وه مرۆڤ بگوازێته‌وه هه‌ر خاڵ و ناوچه‌یه‌كی سه‌ر زه‌وی كه ده‌یه‌وێت".
كواست سه‌رۆكی پێشووی ناوه‌ندی فێركاریی فڕۆكه‌وانی بووه و له گوتارێكدا كه له كۆلێژی (هێلدا دیلیس) پێشكه‌شی كردووه گوتوویه‌تی: "ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه ئه‌مڕۆ درووست ده‌كرێت و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك نییه پێشتر درووست كرابێت و ئێستا بره‌وی پێدرابێت و پێشخرابێت. ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه ده‌توانێت مرۆڤ به ماوه‌ی كه‌متر له كاتژمێرێك بگوازێته‌وه هه‌ر خاڵ و ناوچه‌یه‌كی سه‌ر رووی زه‌وی".
به‌ڵام كواست ورده‌كاریی زیاتری له‌باره‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووه رانه‌گه‌یاند و جۆر و سرووشتی ته‌كنه‌لۆژیاكه‌شی ئاشكرا نه‌كرد.