سلێمانی.. كۆگایه‌كی گۆشتی بۆگه‌ن و به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
K24 - سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بەرێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت ئاشكرای ده‌كه‌ن، کۆگایەک كه به تەواوی خواردنەکانی ناوی بۆگەنیان کردبوو و دوکانەکەشی بەھۆی پیسیەوە کرمی تێدا بووە، داخران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له راپۆرتی لێژنەی 1ی سەر بە لێژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دوای ئەوەی لەلایەن بەرێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانییەوە (ناو شار) ئاگادار کرانەوە لە بوونی کۆگایەکی گۆشت و جگەر، لە گەڕەکی سابوونکەرانی شاری سلێمانی، کە مەبەست لێی فرۆشتنیان بووە لەسەر عەرەبانە، لێژنەکە سەردانی ئەو کۆگایەی کردووە و دەرکەوتووە بڕێکی زۆر جگەر و گۆشتی خراپبوو، کە به شێوەیەکی خراپ ھەڵگیراوە، بۆگەنیان کردبوو.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دوکانەکەش بە ھۆی پیسییەوە کرمی تێدا بووە، له كۆتاییشدا دەستیان بەسەر بڕی زیاترلە 40 کیلۆ گرام جگەر و پارچەی ئاژەڵی گەورەدا گرتووە، کە لە دوکانەکەدا بووە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی لێژنه‌كه، کۆگاكە ھیچ مەرجێکی تەندروستی و ژینگەیی تێدا نەبووە و ھیچ مۆڵەتێکیشی نەبووە، دوای چەندیه جار ئاگادار کردنەوە و غه‌ڕامەکردن و داخستن، بە ھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و پیشەییەکانەوە، لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاگە دادەخرێت.
داخستنی كۆكاگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئەو کاتەی پابەندی تەواوی مەرجەکانی کارکردن دەبێتەوە.
ئ. م