بەریتانیا خۆشحاڵە بە راسپاردنی مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ

بەریتانیا هیوای سەقامگیریی و خۆشگوزەرانیی بۆ هەرێمی کوردستان دەخوازێت

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌ندور مۆره‌سن، وەزیری دەوڵەتی حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر له‌ باره‌ی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و راسپاردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

ئەندور مۆرەسن نووسیویه‌تی:  "به‌ریتانیا پابه‌نده‌ به‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقێكی سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌ران".

دەشڵێت: "خۆشحاڵ بووم به قسه‌كردنم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و خۆشحاڵیشم به‌ هه‌ڵبژاردنی مه‌سرور بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان".

ئەو وەزیرەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش دا، هیوادارین پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ به‌رزراگرتنی ئازادیی ئایینی و زیادكردنی ژماره‌ی ئافره‌تان له‌ نێو حكوومه‌تی نوێدا.

H.J