یه‌كێتی داوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
یەکێتی داوا دەکات پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كه بڕیاره له 20ى نیسانی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، پارتی رەزامەندی لەسەر دانانی پارێزگارێك لە پشکی ئەوان بۆ شاری كەركوك نیشانبدات.
له‌مباره‌شه‌وه ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێت: ناکرێت لەمە زیاتر کاندید پیشکەش بکەین و پارتی رەتی بکاتەوە.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هه‌ر كه‌سێك بكرێته پارێزگاری كه‌ركووك له‌و پارێزگاره باشتره كه به‌زۆر به‌سه‌ر كه‌ركووكدا سه‌پێندراوه.
لە به‌رامبه‌ریشدا بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی رەخنە لە یەکێتی دەگرێت و پێیوایە، یەکێتی پرسەکە تەنها لە دانانی پارێزگاردا کورت دەکاتەوە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی جەختیش دەکاتەوە، ئه‌گەر تەنانەت پاریزگارێکی کوردیش بۆ كه‌ركووك دابنرێت ئەستەمە تا ٢٠ی نیسانی ساڵی داهاتوو دۆخی ئه‌و شاره ئاسایی بکرێتەوە.
زیاتر لە ساڵ و نیوێکە گفتوگۆی پارتی و یەکێتی لەسەر کەرکوك بێ ئەنجام ماوەتەوە, ئێستاش کە کەرکوك روو لە هەڵبژاردنێکی پڕ لە پرسیار و مەترسی دەچێ, تا ئێستا كۆده‌نگییه‌ك له‌نێوان لایه‌نه سه‌ره‌كییه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه درووست نه‌بووه.
H.B