ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق له دژی بڕیارێكی ئه‌مه‌ریكا هاتنه ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
له نووسراوێكدا كه 80 په‌رله‌مانتاری عێراقی واژۆیان كردووه، داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه، به بڕیارێك سه‌ركۆنه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوو له سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا و په‌رله‌مانتارێك بكات، كه له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه سزادراون.
ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی هاتووه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به سه‌ر 4 به‌رپرسی عێراقیدا سه‌پاند، كه له دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون.
ئه‌وانه‌ی سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، بریتین له نه‌وفه‌ل عاگوب، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا جبووری، په‌رله‌مانتاری عێراق، وه‌عد قه‌دۆ سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی و ره‌یان كلدانی سه‌ركرده‌ی گروپی میلیشیاكانی بابیلیۆنی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی.
هاوكات مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه ناویان خراوه‌ته لیستی سزادراوانه‌وه، كار به ئه‌جێندای ئێران ده‌كه‌ن.
پێشتریش ئه‌مریكا له رێگه‌ی به‌رپرسانییه‌وه، چه‌ندین جار داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كردووه، سنوورێك بۆ حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران دابنێن.
H.B