کەنەدا بڕیاری وەرگرتنی یەک ملیۆن پەنابەری دا

پەرلەمانی کەنەدا پەنابەری هەمیشەیی دەوێت

 K24 – هه‌ولێر:

پەرلەمانی کەنەدا پلانێکی نوێی وەرگرتنی یەک ملیۆن پەنابەری هەمیشەیی لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن لە هەواڵێکیدا نووسیویەتی، کەنەدا لە ساڵی 2017، 286 هەزار پەنابەری هەمیشەیی وەرگرتووە و بڕیاریداوە ئەو ژمارەیە لە ساڵانی داهاتوو زیاتر بکات، بۆ ئەوەش پەرلەمان پلانی نوێی داناوە.

ئەحمەد حوسەین، وەزیری کۆچ و پەنابەران و هاووڵاتینامەی کەنەدا لەوبارەیەوە رایگەیاند: "سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هاتوونەتە کەنەدا لە مێژوودا، بەهۆیانەوە کەنەدا بووەتە وڵاتێکی بەهێز کە هەموومان چێژی لێدەبینین".

ئەو وەزیرە کە خۆی پەنابەر بووە لەو وڵاتە و بە بنەچە خەڵکی سۆماڵە دەڵێت: "پەنابەران چارەسەری کێشەی کەمی دەستی کار و زۆری رێژەی خەڵکە بەتەمەنەکان لەو وڵاتە دەکەن".

کەنەدا وڵاتێکی پەنابەر دۆستە و لە چەند ساڵی رابردوودا، پێچەوانەی ئەمەریکای دراوسێی، پێشوازی لە هاتنی پەنابەران کردووە.

H.J