ژنێكی كورد لە مەككە گیانی لەدەستدا

وەزارەتی ئەوقاف راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئاشكرای كرد، عومرەکارێکی ھەرێمی كوردستان، بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ لە شاری مەككەی سعودییە گیانی لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ئەوقاف روونكیكردەوە: "رۆژی ھەینی 17/5/2019 لەشاری مەککەی پیرۆز عومرەکارێکی ھەرێمی کوردستان بەناوی زیبە حوسێن محه‌مه‌د تەمەن 77 ساڵ دانیشتووی ئیدارەی گەرمیان بەھۆی رووداوی ھاتووچۆ لەشەقامی( محبس الجن) لەشاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد".

ئاماژە بەوەشكراوە: "بریارە دوای تەواو کردنی رێکاری یاسایی، ئەمڕۆ شەممە لەکاتی نوێژی بەیانیدا نوێژی مردووی لەسەر بکرێت دواتر لە گۆڕستانی شاری مەککەی پیرۆز بەخاک دەسپێردرێت".