ئيمارات: خاشقچى زيندووه و له قه‌ته‌ره
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆكى پۆليسى دوبه‌ى، فه‌ريق زاحى خه‌لفان، رايگه‌ياند، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه جه‌مال خاشقچى له قه‌ته‌ر بێت و هێشتا له ژياندا بێت.
خه‌لفان له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه زنجيره‌يه‌ك تويتى سه‌باره‌ت به دۆسيه‌ى جه‌مال خاشقچى بڵاوكردوونه‌ته‌وه.
له‌و ميانه‌يه‌دا خه‌لفان نووسيويه‌تى: ده‌توانين هاوكارى توركيا بكه‌ين بۆ لێكۆڵينه‌وه له ديارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى و ده‌توانين له ماوه‌ى 48 كاتژمێردا راستييه‌كان ده‌ربخه‌ين.
خه‌لفان باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌وان له 2010 زۆر به خێرايى توانيان ئاشكراى بكه‌ن، كه هه‌واڵگرى ئيسرائيل له پشت تيرۆركردنى مه‌حمود مه‌بحوحى سه‌ركرده‌ى كه‌تيبه‌كانى قه‌سامى فه‌له‌ستينى بوو له ئيمارات، ئێستاش ده‌توانن ئاشكراى بكه‌ن كه كێ له پشت ديارنه‌مانى جه‌مال خاشقچييه.
ئه‌وه‌شى وتووه: ده‌كرێت بزانرێت خاشقچى له كوێيه و تا ئێستا ته‌رمى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌و زيندووه و هێشتا له ژياندايه.
ناوبراو پرسيارى ئه‌وه‌شى كردووه، ئه‌منى توركيا ده‌توانێت ئاماژه سه‌ره‌تاييه‌كان له لێكۆڵينه‌وه‌كانيدا ئاشكرا بكات، به‌ڵام بۆچى ده‌يان شارێته‌وه.
خه‌لفان پشتيوانى له سعوودييه كردووه و نووسيويه‌تى: كاتێك سعوودييه ده‌ڵێت خاشقچى چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ى كونسوڵخانه، كه‌واته سعوودييه ته‌نيا راستييه‌كه ده‌ڵێت و پێويسته له ده‌ره‌وه‌ى كونسوڵخانه بۆى بگه‌ڕێن.
باسى له‌وه‌شكردووه، له رووى مێژووييه‌وه سعووديه سياسه‌ت و په‌يوه‌ندييه‌كانى خاڵين له عه‌نته‌ريات، چونكه ئه‌وان پادشا و خه‌ڵكێكى ره‌سه‌نى عه‌ره‌بن.
جێگرى سه‌رۆكى پۆليسى دوبه‌ى ئه‌وه‌شى نووسيوه: هه‌موو ئيخوانچييه‌كى عه‌ره‌بى كه سامانى هه‌بێت له توركيا رووبه‌ڕووى رفاندن ده‌بێته‌وه و ره‌نگه خاشقچيش له توركياوه گواسترابێته‌وه بۆ قه‌ته‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ بژيت.
جه‌مال خاشقچى ره‌خنه‌گرى ده‌سه‌ڵاتى سعووديه بوو، دواى به‌جێهێشتنى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌مه‌ريكا گيرسابوويه‌وه. به مه‌به‌ستى مامه‌ڵه‌ى هاوسه‌رگيرى و وه‌رگرتنى به‌ڵگه‌نامه‌ى پێويست، رۆژى 2ى ئه‌م مانگه سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى سعووديه‌ى له ئه‌سته‌نبوڵ كردبوو، به‌ڵام دواى چوونه ژووره‌وه‌ى ئيدى كه‌س ئه‌وه‌ى نه‌بينيوه‌ته‌وه و هيچ زانيارييه‌ك له باره‌ى چاره‌نووسى بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه له لايه‌ن سعوودييه‌كانه‌وه كوژرا بێت و به مشار جه‌سته‌ى بڕابێته‌وه و به جانتاى ديپلۆماسى گواسترابێته‌وه بۆ سعوودييه.