"باوهڕ به ترەمپ نەکەیت"
K24 - ههولێر:
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، یاداشتێکی چوار خاڵیان لە کۆبوونەوەیەکی مێژوویدا لە سینگاپوورە واژۆ کرد، ئێران هۆشداری دەداتە کیم لەوەی ئەو رێککەوتنە زۆر بڕ ناکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا)، محەمەد باقر نهوبهخەت، لەبارەی رێککەوتنی نێوان ترەمپ و کیم دەڵێت: "ئێمە نازانین سەرۆکی کۆریای باکوور لەگەڵ چ جۆرە کەسێک مامەڵە دەکات. ئەوە روون نیە کە پێش ئەوەی ترەمپ بگاتە ماڵەوە رێککەوتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە".
ئێران داوا لە کیم دەکات باوەڕ بە بەڵێنەکانی ترەمپ نەکات چونکە ئەگەرچی ئەمریکا و ئێران رێککەوتنیان لەسەر چەکی ئەتۆمی ئێران هەبوو، بەڵام دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا لەو رێککەوتنە بکشێتەوە و سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی بگەڕێنێتەوە.