حكوومه‌ت سه‌رپێچییه‌كانی كاره‌با ناهێڵێت
K24- دهۆك:
بۆ رێگریكردن له سه‌رپێچییه‌كانی كاره‌با، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه، پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با له هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم دابندرێت، ئه‌مڕۆش له شاری دهۆك ده‌ست به دانانی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با كرا و به‌م زووانه‌ش له پارێزگای سلێمانی ده‌ست به دانانی ده‌كرێت و پێشتریش له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێ كردووه.
به گوژمه‌ی 300 ملۆن دۆلار ده‌ست به‌و پڕۆژه‌یه كراوه و بڕیاره له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم ئه‌و پێوه‌رانه دابنرێن، له پارێزگای دهۆك ماوه‌ی ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه 18 مانگه و له رێگه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه 400 هه‌زار به‌شداربووی كاره‌بای نیشتیمانی له دهۆك ده‌بنه خاوه‌ن پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با.
H.B