رۆبۆت جێگه به بێژهرانیش له‌ق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار رۆبۆتێك، له جیاتی بێژه‌ری راسته‌قینه، هه‌واڵه‌كانی به زمانی ئینگلیزی پێشكه‌شكرد و وه‌ك ده‌شڵێت: "به‌بێ ماندووبوون كارده‌كه‌م".
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی چین، كه سه‌ر به ئاژانسی شینخوای ئه‌و وڵاته‌یه، بۆ یه‌كه‌مجار رۆبۆتێكی له‌سه‌ر شێوه‌ی بێژه‌رێك له شاشه‌ی خۆیه‌وه بڵاوكرده‌وه، كه هه‌واڵه‌كان به زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤدیۆییه كه رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بێژه‌ره‌كه له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت: "سڵاو.. من بێژه‌ری هه‌واڵه‌كان به زمانی ئینگلیزی و رۆبۆتم (زیره‌كی ده‌ستكرد)، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی كاركردنمه و به‌بێ ماندووبوون كارده‌كه‌م".
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی گاردیان، چین په‌ره‌ی زیاتر به بواری پیشه‌سازی میدیایی ده‌دات، به‌تایبه‌تیش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرد.
وه‌ك ئه‌و بێژه‌ره رۆبۆتییه ده‌ڵێت: "به به‌رده‌وامی، به‌بێ پچڕان و ماندووبوون، ته‌واوی ئه‌و تێكستانه ده‌خوێنێته‌وه و پێشكه‌شیان ده‌كات، كه له‌سه‌ر سیسته‌مه‌ی ده‌نووسرێنه‌وه".
وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌واوی ئاماژه‌كانی ده‌موچاوی ئه‌و بێژه‌ره، له راسته‌قینه ده‌چێت و جووڵه‌ی ماسوولكه‌كانی ده‌موچاو و برۆكانی به گوێره‌ی ئه‌و ده‌ق و تێكستهكانهیه كه له‌سه‌ر سیسته‌مه‌ی نووسراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: گاردیان
ئ. م