شاجوان به‌تۆمه‌تی كوشتنی دوو منداڵ زیندانیكرا
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی وڵاتی مه‌غریب بڵاویانكرده‌وه، له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه نوهه‌یله ئێملقی، شاجوانی وڵاته‌كه‌یان زیندانیكراوه و، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا كراون، دادگا سه‌ره‌تایی شاری مه‌راكش ره‌تی ده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئازادی بكات.
له‌كاتێكدا كه ئێملقی له میدیاكان به "باربی مه‌غریب" ناسراوه، دانی به كوشتنی دوو منداڵدا ناوه، پێشبینی ده‌كرێت سزای زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ریدا بسه‌پێندرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بووه، كه له‌ژێر كاریگه‌ری خوادرنه‌وه كهوولییه‌كان ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی به خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر لێخوڕیوه، له ئه‌نجامدا دوو منداڵی كوشتووه، كه بێ سه‌رپه‌رشت بوونه و منداڵی سه‌ر شه‌قام بوون.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ش، رووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه، كه ئێملقی به سه‌رخۆشی و به‌خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی له دره‌ختێك داوه، كه دوو منداڵی سه‌رگه‌ردان له‌ژێره‌وه‌ی نووستبوون و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش كۆمه‌ڵه‌ی مه‌غریبی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه‌یسی ئه‌و دوو منداڵه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه و له دادگا جووڵه‌ی به یاسا كردووه، بۆئه‌وه‌ی شاجوان ده‌ستگیر بكرێت و به‌گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دادگای مه‌راكش رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووی بۆ یه‌كه‌م دانیشتن له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه دیاریكردووه و هه‌ردوو تۆمه‌تی كوشتن و خێرایی لێخوڕینی ئاراسته كردووه.
نوهه‌یله ئیملقی جگه له‌وه‌ی كه شاجوانی وڵاتی مه‌غریبه، به كه‌سێكی چاڵاك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته ناسراوه، به‌تایبه‌ت ئینستگرام و به سه‌دان هه‌زار فۆلۆوه‌ری هه‌یه.
H.B