كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 12 و سلێمانی و دھۆك 9 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 13 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ھەندێك كاتدا باران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.