ئه‌مه‌ریكا: له عێراق ده‌كشێینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریكا عێراقی له هه‌نگاوه‌كانی كشانه‌وه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووه، ده‌رچوونمان له عێراق له‌سه‌ر خۆ و به سه‌لامه‌تی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، جوڵه‌ی فڕۆكه‌كانیان زیاتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) عه‌مید ویلیا‌م سیلی سێیه‌م، ئه‌فسه‌ر له هێزه‌كانی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا (مارێنز)، فه‌رمانده‌ی ئه‌ركه‌كان له عێراق له نووسراوێكی ره‌سمیدا كه ئاراسته‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، فه‌ریق ركن، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵڵای كردووه، رایگه‌یاندووه، وه‌ك رێزێك بۆ سه‌روه‌ری كۆماری عێراق و به گوێره‌ی داوای په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران، فه‌رمانده‌ی هێزی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژ و هه‌فته‌ی داهاتوودا رێكده‌خرێنه‌وه، له پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه پێویسته له‌سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمان رێككاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رچوونمان له عێراق به شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت.
هه‌روه‌ها هاتووه: له‌و ماوه‌یه‌دا جوڵه‌ی فڕۆكه‌كان و هێلیكۆپته‌ره‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا زیاد ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌یدا هاتووه: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی رێكاری پێویست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانی گشتی ده‌گرنه به‌ر و هه‌ر بۆیه ئه‌و ئه‌ركه له كاتژمێره‌كانی شه‌ودا ئه‌نجام ده‌درێت.
له كۆتایشدا هاتووه: ئێستا ئێمه رێز له بڕیاری سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرین كه داوای ده‌رچوونمان ده‌كات.