مەسرور بارزانی لە رەوشی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان دەكۆڵێتەوە

سەرۆكی حكوومەت لە نزیكەوە لە رەوشی ئاوارەكان دەكۆڵێتەوە

K24 - ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە كەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان لە بەردەڕەش.

سەرۆكی حكوومەت لەم سەردانەیدا بۆ كەمپی بەردەڕەش، لە نزیكەوە لە ژیان و گوزەرانی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان دەكۆڵێتەوە، كە بەھۆی ھێرشەكانی توركیا، ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوونە.

كەمپی بەردەڕەش كە تایبەتە بەو پەنابەرانەی بەھۆی ھێرشەكانی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان ھاتوونەتە ھەرێمی كوردستان،  2 ھەزار 619 خێزان لێی نیشتەجێ بووە و پێكھاتوون لە 11 ھەزار كەس.