مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبەی یه‌كشه‌ممه لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەك لە نووسینگەی مەسرور بارزانی بە کوردستان24ی رایگەیاند مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دانانی پلانی دانوستان لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەشداری لە کابینەی نۆیەم دەکەن، لەگەڵ شاندی پێشووی دانوستانکاری پارتی کۆبووەوە, سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش، 16ی حوزه‌یرانی 2019، لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی، سبەی یەکشەممە کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو به یاوه‌ری و شاندێك دەست بە سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە کابینەی نوێ دەکات، وەك براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی ساڵی 2018 بە سەردانیکردنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەست بەو هەنگاوە دەکات.
مه‌سرور بارزانی، رۆژی 11ی حوزه‌یرانی 2019 رابردوو، له‌لایه‌ن فراكسیۆنی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ناوزه‌دكرا و دواتریش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرا، رۆژی 12ی حوزه‌یرانیش به مه‌رسوومی هه‌رێمی له رێوڕه‌سمێكدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راسپێردرا.
ئ. م