مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات

"هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە دەرفەتێك بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان"

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پپرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی یەکێتی ده‌كات.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: "هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە دەرفەتێك بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان و پشتیوانی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت:

"پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکەم . هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان  و هەروەها پشتیوانی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە خزمەتێکی شایستەتری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین و داکۆکیش لە مافە دەستوورییەکانمان بکەین.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2019/12/27"