ڤیدیۆی ساتی پێکدادانی چەند ئۆتۆمبێلێک لە پیرەمەگروون
K24 – ههولێر:
دوێنی هەینی 01/02/2019، بەهۆی رووداوێکی هاوتووچۆ لە رێگای سەرەکی دوکان- سلێمانی ، نزیک ناحیەی پیرەمەگروون، کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بەرینداربوون.
سەرچاوەیەک ساتی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەکانی بۆ کوردستان24 ناردووە، تیایدا سەرەتا ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلێکی دیکە دەدات کە دێتە سەر رێڕەوەکەی.
جیا لە زیانی گیانی، ئەو رووداوە، زیانی ماددی زۆریشی بە دواوە بوو.
H.J