ئێرانیش كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ره‌وانه‌ی ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "فارس"ـی ئێران بڵاوی كرده‌وه، كه سوپای ئێران ئاماده‌كاریی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كه‌شتیگه‌لی جه‌نگیی ژماره 62 ره‌وانه‌ی ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات.
ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كه پێشتر ئه‌ركی ئه‌و كه‌شتیگه‌له سه‌ربازییه، پارێزگاریكردن له كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و كه‌شتییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێرانیان له ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ده‌ن ده‌كرد.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌م دواییانه گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن گه‌یشتوونه‌ته لێواری ته‌قینه‌وه و دوا هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش دژ به ئێران، گه‌یشتنی كه‌شتیگه‌لی ئه‌براهام لینكۆڵنی سه‌ربازییه بۆ ناوچه‌كه.
H.B