ئه‌نه‌كه‌سه پڕۆژه‌یه‌ك له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ پێشكه‌ش به ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی ئیبراهیم، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی ئه‌نه‌كه‌سه له كۆبانێ كه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێمس جێفری، نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا به‌شدار بوو، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، "داوایان له شاندی ئه‌مه‌ریكا كردووه، شوێنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ له كارنامه‌ی ئه‌مه‌ریكا جێگه‌ی بگرێته‌وه، كه بڕیاره 40 هه‌زار سه‌رباز له رۆژئاوای كوردستان ئاماده بكات".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه له‌به‌رچا بگرێت كه ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ رۆڵی خۆی له پاراستنی ناوچه كوردییه‌كان بگێڕێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه گوتیشی: "ئێمه له كۆبوونه‌وه‌كماندا له‌گه‌ڵ نێردراوی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته له ده‌ستووری سووریا مافه‌كانی كورد له‌به‌رچاو بگیرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌مان تایبه‌ت بوو به دۆخی رۆژهه‌ڵاتی فورات و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له رۆژئاوای كوردستان روو ده‌ده‌ن".
عه‌لی ئیبراهم ئاشكراشیكرد، "ئه‌وشمان به ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاندووه، كه ده‌مانه‌وێت له ئاینده‌دا پیاده‌ی سیسته‌مێكی فیدراڵی له سووریا بكرێت و، كورد بتوانێت له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و سیسته‌مه موماره‌سه‌ی ته‌واوی مافه‌كانی بكات".
H.B