دوای 8 ساڵ توركیا گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لانی هه‌ڵگرت
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولحه‌مید گویل، وه‌زیری دادی توركیا رایگه‌یاند، گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"، هه‌ڵگیرا.
دوای 8 ساڵ، بۆ یه‌كه‌م جار وه‌زیری دادی توركیا ئاشكرای كرد، "ته‌واوی بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به گۆشه‌گیركردنی ئۆجه‌لان هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه و داواكارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ناوبراو، قبووڵ كران".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا، دوای بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له شاری ئیستانبوڵ هاتووه، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه بڕیاری هه‌ڵگرتتی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان، په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری كورد دروست بكات و له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌رامبه‌ر جه‌هه‌په سه‌ركه‌وێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه به سه‌دان زیندانیی هه‌ده‌په و كه‌جه‌كه له گرتووخانه‌كانی توركیا، له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"، له گرتوخانه‌ی ئیمراڵی، مانگرتنیان راگه‌یاند، له‌وانه‌ش له‌یلا گۆڤه‌ن، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په.
پێشبینیش ده‌كرێت دوای ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی توركیا، زیندانییه‌كانیش كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌یان بێنن.
ماوه‌ی 8 ساڵه گۆشه‌گیریی له‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"، له گرتووخانه‌ی ئیمراڵی دانراوه، له ماوه‌ی ئه‌و 8 ساڵه‌دا 820 جار پارێزه‌ران و كه‌سه نزیكه‌كانی، داوای مۆڵه‌تی دیداری ئۆجه‌لانیان له حكوومه‌تی توركیا كردووه، به‌ڵام هیچ كامێك له‌و داواكارییانه قبووڵ نه‌كران.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوای شكستهێنانی بیناڵی یڵدرم، كاندیدی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردوغان "ئاكپارتی" له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی شاری ئیستانبوڵ به‌رامبه‌ر به ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیده ركابه‌ره‌كه‌ی له پارتیی گه‌لی كۆماریی "جه‌هه‌په" له 31 مارسی ئه‌مساڵ، كه به ده‌نگی كورد سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر داوای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و حزبه‌كه‌ی، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه پووچه‌ڵ كرانه‌وه و كۆمسیۆن بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و شاره‌ی دا.
سیاسه‌تمه‌دارانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌م بڕیاره‌ی توركیا به هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی له‌سه‌ر ئۆجه‌لان كاتییه و ته‌نیا بۆ جوڵاندنی سۆزی ده‌نگده‌ری كورده له شاری ئیستانبوڵ، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانیدا پشت له جه‌هه‌په و روو له ئاكپارتی بكه‌ن.
H.B