بۆڵتن: ئێران به‌ پاره‌ و چه‌ك هاوكاری گروپه‌ میلیشیا شیعه‌كانی عێراق ده‌كات

سەرچاوەی ناسەقامگیرییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

K24 – هه‌ولێر:

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جارێکی دیکە هێرشدەکاتە سەر ئێران و بە سەرچاوەی ناسەقامگیرییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتباری دەکات.

جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مەریكا لە گوتارێکیدا لە لوتكەی ئاسایشی نێوان ئەمەریكا و رووسیا و ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئێران به‌ پاره‌ و چه‌ك هاوكاری گروپه‌ میلیشیا شیعه‌كانی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ترس و تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌.

راشیگەیاند: "ئێران لەناوخۆ گەندەڵی و لەدەرەوە تیرۆر بڵاو دەكاتەوە  و كار لەسەر زیادكردنی گرژییەكانی ناوچەكە دەكات و ھۆكاری سەرچاوەی كێشەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە".

بۆڵتن یەکێکە لەو بەرپرسانەی ئەمەریکا کە پشتگیری لە بەکارهێنانی هێز دژ بە ئێران دەکات و لە دژایەتی کردنی ئێراندا، مێژووییەکی دێرینی هەیە.

H.J