به‌ریتانیا ژماره‌یه‌ك منداڵی بێ باوكی داعشی وه‌رگرته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، "دۆمینیك راب"، رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی رێككاری تایبه‌تی گرتووه‌ته به‌ر بۆ گێڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك منداڵی بێ باوكی سه‌ر به داعش له سووریا.
پێشتر به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو، به نیاز نییه ئه‌و منداڵه تازه‌پێگه‌یشتووانه وه‌ربگرێته‌وه، كه له‌گه‌ڵ باوك و دایكیان په‌یوه‌ستی رێكخراوی داعش بوونه.
میدیای به‌ریتانی و ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه مرۆییه‌كان ئاشكرایان كردووه، "به‌ریتانیا ژماره‌یه‌ك له‌و منداڵانه‌ی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كه بێكه‌س ماونه‌ته‌وه و ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی به‌ریتانیایان هه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا راشیگه‌یاند، "پێویسته ئه‌و وڵاته بێ باوكه بێ تاوانانه له كه‌شوهه‌وای شه‌ڕ دوور بخرێنه‌وه".
گوتیشی: "كارئاسانیمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه كردووه و ئه‌وه‌ش رێگه راسته‌كه‌یه، كه پێویست بوو بیگرینه به‌ر".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر