لە كەركووك ھاووڵاتییەك كوژرا

"دوو كەس تەقەیان لێ كردووە"

K24 - كەركووك

سۆران كامەران پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی نەسری کەرکووک، تەقە لە هاووڵاتییەک كرا و دەست بەجێ گیانی لە دەست دا".

عەقید هەڤاڵ بەرزنجی، بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی عروبە، بە کوردستان24ی گوت: "تەقەکەرەکان دوو کەس بوون، لەسەر شەقامی سەرەکیی حەی نەسر تەقەیان لەو هاووڵاتییە عەرەبە کردووە و پاش ئەوەی کوشتوویانە، هەڵاتوون".

گوتیشی: "ئێستا لە شوێنی رووداوەکەین، لێکوڵینەوەمان دەست پێ کردووە، هێشتا هیچمان بۆ روون نەبووەتەوە و کەسیش دەستگیر نەکراوە".

بە وتەی عەقید هەڤاڵ: "تەرمی كوژراوەكە لە پزیشكی دادیی كەركووكە و ناوی حەمید عەوادە و لە نەتەوەی عەرەبە".

ھ.م