دوو كه‌شتی جه‌نگی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه ئاوه‌كانی كه‌نداو
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی پنتاگۆن به میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانییان راگه‌یاند، دوو كه‌شتی جه‌نگی دیكه به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه ئاوه‌كانی كه‌نداو.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پنتاگۆن، به رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی راگه‌یاندووه، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان، كه تێكشكێنه‌ریان پێده‌گوترێت، به‌ناوه‌كانی "ماكفول" و "گۆنزالیس" له رێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه گه‌یشتنه ئاوه‌كانی كه‌نداو، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه هیچ گرفتێكیان بۆ درووست بكرێت.
هه‌ر یه‌كێك له‌و تێكشكێنه‌رانه‌ش، توانای هه‌ڵگرتنی 90 مووشه‌كی "تۆماهۆك"یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆری دیكه‌ی مووشه‌كی جیاواز.
پێشتریش به‌رپرسانی پنتاگۆن به كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"یان راگه‌یاندبوو، ژماره‌یه‌ك كه‌شتی جه‌نگی، له‌گه‌ڵ كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكن" و چوار كه‌شتی دیكه، گه‌یشتوونه‌ته باكووری ده‌ریای عه‌ره‌ب، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئێرانی.
په‌یمانگای ده‌ریاوانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ناحكوومی، له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه‌شتی "كیه‌رسارج" له كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات له‌نگه‌ری گرتووه، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌هه‌ڵگر و تێكشكێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ئاوه‌كانی كه‌نداو، ده‌گاته 7 كه‌شتی.
كه‌شتی "كیه‌رسارج"، توانای هه‌ڵگرتنی 30 هه‌لیكۆپته‌ری جه‌نگی و سه‌ربازی هه‌یه، له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی جه‌نگی "ئێف 35".
به گوته‌ی به‌رپرسانی واشنتن، هۆكاری ناردنی ئه‌و هێزه ده‌ریاییه، "زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه" له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری كیه‌رسارج
سه‌رچاوه: RT
ئ. م