تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمنی 60 کەس دەکوژێت

چوون بۆ سووتەمەنی بەڵام ژیانیان لەدەستدا

K24 – هه‌ولێر:

لە دارسەلامی پایتەختی تانزانیا، بەهۆی کەمی سووتەمەنی، نزیکەی 110 کەس پەلاماری تانکەرێکی سووتەمەنی دەدەن تاکو بەنزینی ناوەوەی لە رێگای سۆندەوە بدزن، بەڵام تانکەرەکە گڕ دەگرێت و دەتەقێتەوە.

بەگووتەی پۆلیس، تانکەرەکە وەرگەڕاوە و خەڵکەکەش بۆ دزینی سووتەمەنییەکەی هەوڵیانداوە، بەڵام تانکەرەکە تەقیوەتەوە و 60 کەس کوژراون و 65 دیکەش برینداربوون.

لە تانزانیا، بڕی یەک لیتر بانزین، بە سێ دۆلار و 45 سەنتە و هاووڵاتیانیش لە بەرزی نرخی سووتەمەنی بەگشتی ناڕازین.

H.J