وروژاندنی پرسی دوو ئیداره‌یی لایه‌نه‌كان دێنێته ده‌نگ
K24- سلێمانی:
ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دژی دوو ئیدارەین و هه‌ڵوێستی خۆشیان له دژی ئەو لێدوان و قسه زبرانه ده‌رده‌بڕن, كه هانی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی دوو ئیداره‌یی ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كوردستانیش به زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می دووبارەكردنه‌وەی دۆخی رابردوو ده‌زانن.
له‌مباره‌شه‌وه یەحیا عومەر ڕێشاوی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی جه‌خت ده‌كاته‌وه، بە ھەموو شێوەیەك دژی دووئیدارەیین و ناکرێت کەسێك خاوەن ویژدان بێت، ئاوات بەوە بخوازێت، کوردستان بگەڕێتەوە بۆ سه‌رده‌می دووئیدارەیی.
هه‌رچی یه‌كێتیشه، بەشێکی زۆر لە سەرکردە و ئەندامانی ئه‌و حیزبه دژی دووئیدارەیین، ميران محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری ئه‌و یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق كه ھاوکات ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی ئەو حزبەشه، دەڵێت: بۆ ئەوەی ئەو بابەتە باس نەکرێت، پێویستە ھیچ لایەنێك لایەنی بەرامبەر فەرامۆش نەکات.
له به‌رامبه‌ریشدا بزوتنەوەی گۆڕان بە ھەموو شێوەیەك دژی دووئیدارەییە، عومه‌ر عینایه‌ت، پەرلەمانتاری پێشوی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش دەڵێت: ڕەنگە دەستی دەرەکی لەپشت ئەو ھەوڵانەوە بێت، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئێمه وەک گۆڕان لەگەڵ دروستکردنی حکوومەتێکی یەکگرتووی بەھێزداین بۆ ھەرێمی کوردستان.
ھەنگاوەکانی پێک‌ھێنانی کابینەی نۆی حکوومەتی ھەرێم لە قۆناخی کۆتایيدایە، له كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش بێ جیاوازی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هاوڵاتیان بانگه‌شه‌ی كوردستانێكی به‌هێز و خۆشگوزه‌رانیان بۆ هاوڵاتیان ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ندێجار ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی له‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یی، ده‌بێته كارتی فشاری به‌شێك له به‌رپرسان، به تایبه‌ت كه مه‌به‌ست و مه‌رامه‌كانیان بۆ نایه‌ته دی.
ھەرکاتێكيش خەڵکی کوردستان ناوی دووئیدارەیی دەبیستن، مێژوویەك و ئەزمونێکی تاڵیان بیر دەکەوێتەوە، هه‌رچه‌نده بەشێکی زۆرى هێزه سیاسییه‌كان و سەرکردەکانیان بەڵێنیان داوە ئەو مێژووە دوبارە نەکەنەوە، له پێناو بوژاندنه‌وه و به‌ره‌و پێشبردنی ھەرێمی کوردستان بەرەو به دەوڵەت بوون و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان.
H.B