پیاوێکی ھەڵەبجەیی ناوى منداڵه شههیدهكانی زیندوو دهكاتهوه
K24 - ههڵهبجه:
پیاوێکی ھەڵەبجەیی لەدوای کیمیابارانکردنی شارهكهی و لەدەستدانی خێزانەکەی کە پێکھاتبوون لە چوار منداڵ و ھاوژینەکەی، بۆجاری دووەم کە ھاوسەرگیری دەکاتەوە، ھەمان ناوی منداڵەکانی پێشووی کە شەھیدبوون له منداڵهكانی ئێستای دهنێتهوه.
16ی 3ی 1988 جگە لە شەھید بوونی پێنج ھەزار ھاووڵاتی و بریندار بوونی ھەزاران کەس و ونبوونی چەندین منداڵی ھەڵەبجە، دوای 31 ساڵ کوردستان 24 چیرۆکێکی جیاوازی خانەوادەیەکی ھەڵهبجەیی دهخاتهڕوو، كە بە چاوی خۆی چەندین رووداوی دڵتەزێنی لەكاتی كیمیاييبارانكردنی شارەكە بینيوە.
ئهو پیاوه ھەرگیز ئەو دیمەنەی لەبیرناچێت، خێزانەکەی دووگیانە و لەپاش سێ رۆژ لە شەھیدبوونی ھێشتا دەبینێت منداڵەکەیان دەجووڵێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی کەسی نەماوە و ھیچ کەسێك نیيە چاودێری منداڵەکەی بکات، بڕیاردەدات ھەر بەوشێوەیە خێزانەکەی به خاكبسپێرێت.
کوڕ و کچەکانی لەسەر گۆڕی خوشك و برا ھاو ناوەکانیان دانیشتوون، منداڵەکانی دڵخۆشن بەوەی کە باوکیان ھەمان ناوی خوشك و براشەھیدەکانی لێ ناون، چونکە ئەوان دەڵین: "ئێمە لە ھەستی باوکم تێگەيشتوويین، بۆیە زۆر ئاساییە بەلامانەوە کەھەمان ناومان لێنراوە".
حەیدەر محەمەد خاوەنی 9 شەھیدی خێزانەکەیەتی کە چواریان بریتین لە دوو کوڕ و دووکچ و ھاوسەرەکەی، دووبارە چیرۆکی ژیانی لەگەڵ منداڵە ھاوناوەکانی درێژە پیدەدات، بەڵام ھەرگیز نەیتوانیوە بۆ رۆژێکیش بێت ئەو تاوانە لە یادبكات، كە بەسەر خانەوادەكەی و خەڵكی ھەڵەبجە ھاتووە لە لایەن رژێمی بەعس.