"عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، لایه‌نه عێراقییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
ئاژانسه‌كه به پشت به‌ستن به دوو سه‌رچاوه‌ی سیاسی ئاگادار بڵاویكردووه‌ته‌وه: "له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی زۆربه‌ی پارته سیاسییه‌كانی عێراق، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بمێنێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا چاكسازی له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و هه‌مواری ده‌ستووری بكات".
هه‌ر به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕیاریانداوه كه دوای كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانه‌كان، به هه‌موو شێوازێك پشتیوانی له حكوومه‌ت بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان، كه "كوتله‌ی سائیروون و ره‌وتی حیكمه‌ی" تێدابووه، دوای كۆبوونه‌وه‌یان دێت له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و محه‌مه‌د ره‌زا سیسیتانی، كوڕی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه تا ئێستا هیچ پارتێكی سیاسی له عێراق و نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیش، لێدوانیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه بڕیاره ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه بكرێت، مووچه‌ی به‌رپرسه باڵاكان بۆ نیوه كه‌م بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش خشته‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن.
ئ. م