به‌ڤیدیۆ.. بزانه ئه‌م كچه قوتابییه چۆن گه‌نده‌ڵییه‌كانی په‌یمانگایه‌كی كۆیه ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ له‌ڕێوڕه‌سمێكدا به‌بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی كۆیه و ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی ئه‌و شاره، كچێكی قوتابی كه ناوی له یه‌كه‌می ریزبه‌ندی ده‌رچووانی په‌یمانگاكه‌یدا بووه، به‌ڵام له لیستی كۆتایی ناوی له سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌دا هاتووه، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كه‌ی له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به گوتنی چه‌ند راستیێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو، ئاماده‌بووانی تووشی شۆك كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئه‌و كچه ناوی "ماچین نه‌به‌ز"ـه و وه‌ك خۆی دووپاتیده‌كاته‌وه، "له‌ماوی 5 ساڵی خوێندنیدا یه‌كه‌می سه‌ر به‌شه‌كه‌ی بووه، له‌سه‌ر بنه‌مای خزمایه‌تی له ئه‌نجامی تێكڕای كۆتاییدا كه‌سانی دیكه هێنراونه‌ته پێش و ناوی ئه‌و له ریزبه‌ندی سێیه‌مدا هاتووه".
ماچین له گوتاره‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هه‌رچه‌نده ئاماده‌یی من لێره بۆ رێزگرتنه له خوێنی شه‌هیدان، به‌ڵام پێم باش نییه له رێوڕه‌سمێكی به‌مشێوه‌یه گه‌نده‌ڵی ئامێزدا ناوی شه‌هید له‌كه‌دار بكرێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌و رۆژه‌دا ئه‌نجامێك راده‌گه‌یه‌ندرێت، كه سه‌رتاپای ده‌ستكاری كراوه و هیچ بنه‌مایه‌كی راستی بۆی نییه.
وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا دیاره، كه له‌كاتی دركاندنی راستییه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به كه‌یسی ماچین هه‌یه، چه‌پڵه‌ی بۆ لێ ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ده‌سته‌ی كارگێڕی په‌یمانگاكه‌ی هه‌وڵی زۆر ده‌دات ئه‌و كچه قوتابییه له سه‌ر سه‌كۆ بهێننه خواره‌وه، به‌ڵام گوێی پێنادات و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی راستییه‌كان ئاشكرا بكات.
هه‌روه‌ها له گرته‌كه‌دا دیاره، كاتێك ده‌سته‌ی كارگێڕی په‌یمانگاكه ده‌زانێت كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ماچین له‌سه‌ر سه‌كۆ بێهۆده‌ن، ئه‌وه‌نده فریاده‌كه‌ون مایكه‌كه‌ی له‌سه‌ر بكوژێننه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كار له‌كار ترازابوو.
له گرته‌یه‌كی دیكه‌ی ڤیدیۆییشدا دیاره، كاتێك ماچین په‌رده له‌سه‌ر نهێنییه‌كانی ده‌سته‌ی كارگێڕی په‌یمانگاكه‌ی هه‌ڵده‌داته‌وه، ئاماده‌بووان هۆڵی رێوڕه‌سمه‌كه جێ ده‌هێڵن.
H.B