هێزی پێشمه‌رگه و تیمێكی فه‌ڕه‌نسی ئۆپه‌راسیۆنێكیان له دژی داعش ئه‌نجام دا
K24 - گه‌رمیان:
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه و سه‌ربازه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له ناوچه‌ی داووده‌ی نێوان كفری و خورماتوو، سێ چه‌كداری داعش كوژران.
جەمال ساڵح، بەڕیوبەری ناحیەی زنانەی سەر بە کفری، بە کوردستان 24ی راگەیاند، له ئۆپه‌راسۆنێکی ھاوبەشی پێشمەرگە و تیمێكی فەڕەنسی بۆ سەر پێگەکانی داعش لە نێوان کفری - خورماتوو لە ناوچەی شۆراو، سێ داعش کوژراون دوو پێشمەرگەش بریندار بوون.
جه‌مال ساڵح گوتیشی: "تەرمی ھەرسێ چەکدارەکەی داعش کەوتووەتە بەردەستی پێشمەرگە، هاوكات چەند پێگە و بارەگایەکی داعش‌یش لەلایه‌ن فڕۆکەکانی فەڕەنساوە بۆردوومان کراون و لەناو براون".
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێ كردووه و له دژی چه‌كدارانی داعش بووه، كه ماوه ماوه كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئ. م