نوێترین ریزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان بڵاوکرایەوە

عێراق پلەی چەندە؟

K24 – هه‌ولێر:

عێراق لە پلەی شەشەمی لیستی گەندەڵی وڵاتانی عەرەبیدا دێت و لە لیستی وڵاتە شەفافەکاندا لە ئاستی 162 دایە.

رێکخراوی شەفافیەتی جیهانی نوێترین راپۆرتی لەسەر پلەبەندی وڵاتانی جیان بۆ ساڵی 2019 بڵاوکردەوە، تێیدا دانیمارک و نیوزلەندا لە پلەی یەکەمدان بە 87 خاڵ و فنلەنداش لە پلەی دووەم دایە بە 86 خاڵ.

بە گوێرەی راپۆرتەکە لە 180 وڵاتدا عێراق لە پلەی 162 دایە، لە پێش برۆندۆی و کۆنگۆدایە.

ئەو وڵاتانەی لە سەرووی لیستی گەندەڵیدان بریتین لە سودانی باشوور، سوریا، یەمەن، ڤەنزوێلا، کینیا و ئەفغانستان و کۆریای باکوور.

ئەو رێکخراوە ساڵانە راپۆرتی خۆی لەبارەی گەندەڵی وڵاتان بڵاودەکاتەوە، لە سفر بۆ 100 خاڵ پلەیان بۆ دادەنێت و بۆ داڕشتنی راپۆرتەکەی پشت بە داتای رێکخراوەکەکان و 12 دەستەی نێودەوڵەتی دەبەستێت لە نێویدا بانکی جیهانی و کۆڕبەندی ئابووری جیهانی.

H.J