عه‌دنان موفتی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌كات

"هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نوێ ده‌خوازم"

K24 - هه‌ولێر:

عه‌دنان موفتی، سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

عه‌دنان موفتی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، بۆ مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "پیرۆزبایی له‌ خۆتان و گشت ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌تان ده‌خوازم، ئومێدم سه‌ركه‌وتنتانه‌، هه‌ر ساغ و سه‌لامه‌ت بن".

رۆژی چوارشه‌ممه‌، 10ی ته‌ممووزی 2019، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ متمانه‌یان پێ به‌خشرا.

ئ. م