په‌رله‌مانتارانی كه‌نه‌دا خوازیارن په‌یوه‌ندی به‌ھێز له نێوان وڵاته‌كه‌یان و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمدا هه‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
گۆرد جۆنز، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، له‌باره‌ی راسپاردنی مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێكمی كوردستان گووتی: "هیوادارم په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هه‌بێت. پاراستنی ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان گرنگه بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌موو ناوچه‌كه".
گۆرد جۆنز، ده‌ڵێت: "پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت هه‌لێكه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانتان و نوێبوونه‌وه و ئیمه‌ش له نێو په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا كه گروپێكی په‌رله‌مانتارانی سه‌رجه‌م پارته‌كانی نێو په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا، تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و كه‌نه‌دامان هه‌یه و له‌رێگای ئه‌و گروپه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا به‌هێزتر بكه‌ین و بتوانین له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی كوردستان بكه‌ین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه‌نده‌ییه گووتی: "له‌و بڕوایه‌دام پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی كوردستان گرنگه بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌موو ناوچه‌كه و سه‌ركه‌وتوونی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانیش خاڵێكی گرنگ ده‌بێت بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه".