لەبارەی كوژرانی ئامانج بابانی و ژن و منداڵەكەی روونكردنەوە دەدرێت

پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوە دەدات

K24 - سلێمانی

شەوی رابردوو ئامانج بابانی و لانە محەمەد كە ھەردووكیان رۆژنامەنووس بوون، لەگەڵ منداڵەكەیان لە سلێمانی كوژران. پۆلیسی سلێمانیش رایدەگەیەنێت "بەپێی لێكۆڵینەوەكان رووداوەكە خۆكوژیی بووە و ئەمڕۆ وردەكاریی لەبارەی رووداوەكە بڵاودەكەنەوە".

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "شەوی رابردوو روداوێکی دڵتەزێن لە بەرامبەر تەرمیناڵی شارەزوور لە شاری سلێمانی روویداو بووە ھۆی گیان لەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محەمەد نوری لە دایکبووی 1979،  لانە محەمەد ساڵح لە دایکبووی 1990، ھامۆ ئامانج محەمەد تەمەن سێ ساڵ).

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "لێرەوە بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، رووداوەکە خۆکوژیی بووەو ئەمڕۆ وردەکاریی رووداوەکە بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە".

ھ.م