کەناڵی BBC "ئاژەڵی ساختە" دروست دەکات و وێنەی ئاژەڵانی پێ دەگرێت

کەناڵی BBC "ئاژەڵی ساختە" دروست دەکات و وێنەی ئاژەڵانی پێ دەگرێت

K24 – هه‌ولێر:

کەناڵی بی بی سی، لە پرۆژەیەکی نوێدا، 36 رۆبۆتی لە بەرگی ئاژەڵاندا درووست کردووە کە کامێرای پێشکەوتویان تێدایە و لە نزیکەوە ژیانی ئاژەڵان دەگوازنەوە.

لەم ڤیدیۆیەدا، سەرنجڕاکێشترین ئەو دیمەنانە بڵاوکراونەتەوە کە کەناڵەکە بەهۆی بەکارهێنانی رۆبۆتەکان تۆماری کردوون. لە یەکێک لە دیمەنەکان مەیموونەکان وادەزانن ئەو رۆبۆتە، مەیمونێکی هاوڕێیانە گیانی لەدەستداوە، بەمەش پرسەی بۆ دەگێڕن.