نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەرزترینە لە ماوەی سێ مانگی رابردوو

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبووە و بەرزترین ئاستی لە ماوەی سێ مانگی رابردوو تۆمار کرد.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئەمەریکا و چین دەگەڕێتەوە کە ماوەی 18 مانگە جەنگی ئابووری دژ بە یەکیان راگەیاندووە.

نرخی نەوتی بە رێژی 0.7% بەرزبووەتەوە؛ یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە توویتێکدا رایگەیاند، ئێمە زۆر نزیکین لەوەی گرێبەستێکی گەورە لەگەڵ چین واژۆ بکەین، ئەوەش ئامانجی هەردوو وڵاتە.

تاکو ئێستا ئەمەریکا و چین نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێکی فەرمی، تەنها لێدوانەکانی ترەمپە یاری بە بازاڕەکان دەکات، تا ئەو کاتەی هەردوولا بە فەرمی دەگەنە رێککەوتن، نرخەکان تەواو جێگیر نابن.

Reuters