په‌لامارێكى خۆكوژیى داعش بۆ سه‌ر شنگال پوچه‌ڵ كرايه‌وه‌

دوو چەكداری خۆكۆژ دەستگیر كران

K24 – شنگال:

ھێرشێكی داعش لە شنگال پوچەڵ كرایەوە و دوو چەكداری خۆكوژیش دەستگیركران.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا بە پەیامنێری كوردستان24ی راگەیاند، ھێرشێكی رێكخراوی داعش بۆ سەر شارۆچكەی شنگال لە رۆژئاوای پارێزگاكە، پوچەڵ كرایەوە و دوو چەكداری خۆكوژ دەستگیر كران.

دوو چەكدارەكە یەكێكیان بە پێشتێنێك و ئەوەی دیكەشیان بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، ویستوویانە ھێرشەكە ئەنجام بدەن.