كۆنگرێسی ئهمهریكا دوو داواكاری ئاراستهی عێراق دهكات
K24 - ههولێر:
کۆنگرێسی ئەمریکا، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، سزای هەموو ئەو کەسانە بدات، کە هێز بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکاردێنن.
ئیلیۆت ئێنگڵ، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا، لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا لەگەڵ کۆنگرێسمانی کۆماری مایکڵ ماکۆڵ، داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەن، گیانی خۆپیشاندەران و رۆژنامەنووسان بپارێزن و سزای هەموو ئەو کەسانەش بدات، کە هێز بەرامبەر خەڵکی ناڕازی بەکاردێنن.
دوو کۆنگرێسمانەکە داواشییان کردووە، حکوومەتی عێراق، بەزووترین کات هێڵەکانی ئینتەرنێت بگێڕێتەوە.
به گوێرهی راپۆرتی ئیندیپێندێنتی عهرهبی، بههۆی راگرتنی هێلی ئینتهرنێت له ماوهی مانگی رابردوو، زیاتر له 1.5 ملیار دۆلار زیان به كۆمپانیا تایبهتهكان گهیشتووه.
ئ. م