خامه‌نه‌یی هێرش ده‌كاته سه‌ر رۆحانی و زه‌ریف
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ زیادبوونی زیاتری گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، ره‌خنه له رۆحانی و زه‌ریف ده‌گرێت له باره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی، كه له ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5 + 1 واژۆیان كرد.
خامه‌نه‌یی، رووی ره‌خنه‌كانی ئاراسته‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆمار و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه كردووه و رایده‌گه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی پێویست هه‌ڵسوكه‌وتیان بۆ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه نه‌كردووه.
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا، كه له وێبسایتی فه‌رمی خامه‌نه‌یی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "تاڕاده‌یه‌ك بڕوام به چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ناووكی نه‌بوو، له زۆر حاڵه‌تیش، ئاماژه‌م به سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه كردووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "متمانه‌ی به ئامرازه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوو، چه‌ندینجاریش سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و ئاگادارینامه‌مان بۆ ناردوون".
لێدوانه‌كانی خامه‌نه‌یی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یدا بووه له‌گه‌ڵ قوتابیان و تێیدا ره‌خنه‌ی له رۆحانی و زه‌ریف گرتووه، كه ئه‌و دووانه پشتیوانی سه‌ره‌كی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه بوونه، كه له 2015 واژۆ كرا.
خامه‌نه‌یی، ده‌سه‌ڵاتی باڵای وڵاته‌كه‌یه و دوایین بڕیار بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و لێدوانانه‌ش وه‌كو گوشارێكی ناوخۆیی بۆ سه‌ر رۆحانی و زه‌ریف لێكده‌درێته‌وه.
ساڵی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتننامه‌كه راگه‌یاند و سزاكانی بۆ سه‌ر تاران گه‌ڕانده‌وه.
ئ. م