داعش مانی خۆی له چیای قه‌ره‌چوغ راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
نزیکەی ١٠٠ چەکداری داعش، لە دۆڵ و ئەشکەوتەکانی چیای قەرەچوغ، خۆیان حەشارداوە، فەرماندەکانی پێشمەرگەش ئاشکرای دەکەن، ھەموویان داعشی بیانین، ناو بەناویش لە رێگای بۆمبی چێندراوه‌وه، زیان بە ھێزە عێراقیەکان دەگەیەنن، بەڵام بەھۆی توندی سەنگەرەکانیان، تا ئێستا نەیان توانیوە لە ھێزەکانی پێشمەرگە نزیک ببنەوە، ئەمەش کۆتایی نەھاتنی داعش دەسەلمێنێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، داعشێکی بە رەگەز ئەمەریکی، ئەمیرایەتی داعشەکانی ئەم ناوچەیە دەکات و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه له به‌رزاییه‌كانی چیای قه‌ره‌چوغ هه‌ر ماون، یادگار گەرمیانیش كه فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌یه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، "زۆربەی داعشەکانی ئێرە بێگانەن، ماڵ و منداڵیشیان لەگەڵ خۆیان ھێشتووه‌تەوە و، لە رووی خۆراک و داودەرمانی پزیشکیش، لە لایەن دانیشتوانی ھەندێک گوندی بناری قەرەچوغ، لە دیوی مەخمووره‌وه ھاوکاری دەکرێن".
له‌كاتێكیشدا لە بناری چیای قەرەچوغ، تا دەگاتە سەر رووباری دیجلە، بە درێژای ٢٠ کیلۆمەتر، لە ژێر دەسەڵاتی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌دایه، ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە باس لەوەش دەکات، "شەوانە داعشەکانی ئێرە، لە نێوان گوندەکان ھاتوچۆ دەکەن، لە چەند شەوی رابردووش، لەناو مەخموور لە دەرگای ماڵانیان داوە، بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک ئاگاداری مانەوەی داعشیان لەو سنوورە بڵاوکردۆتەوە".
هه‌رچه‌نده به‌ر له زیاتر له ساڵێك و دوای رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، کۆتایی ھاتنی داعشی له عێراق راگەیاند و بە "یوم النه‌سر" ناوی ھێنا، بەڵام سەرۆک بارزانی دوای گەرانەوەی لە بەغدا پێش چەند رۆژێک، لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان ٢٤ ئەوەی بە گوێی ھەموواندا دا، کە داعش ماوە و مەترسیەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیەش به‌زه‌قی هه‌ستی پێده‌كرێت.
H.B