"بارسێلۆنا نێیماری ناوێته‌وه"
پاریس سانجێرمان رەتیدەکاتەوە تاکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکیان لە بارسێلۆناوە پێگەیشتبێت بۆ فرۆشتنی نێیمار.
لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان لە نوێترین لێدوانی لەبارەی نێیمارەوە رایگەیاند، تاکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکمان لەبارەی فرۆشتنی نێیمارەوە لە بارسێلۆناوە پێنەگەیشتووە و نزیکەی 10 رۆژە هیچ شتێکی نوێ نییە و تاکو ئێستا نێیمار یاریزانی پاریس سانجێرمانە.
تۆماس تۆخێلی راهێنەری پاریس سانجێرمانیش رایگەیاند، نێیمار ئێستا بەشداریی راهێنانەکانی یانەکەیان دەکات و بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر ئینتەر میلان ئامادەیە، کە وابڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوە بچێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، نووسیویه‌تی: بێده‌نگی به‌رپرسانی بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار، واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت بارسا نێیماری ناوێت.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا لیۆنێل مێسی گواستنه‌وه‌ی نێیماری كردۆته مه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.