به‌ڤیدیۆ.. له په‌رله‌مان بوو به شه‌ڕ
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاو بووه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا شه‌ڕه‌شه‌قی نێوان په‌رله‌مانتارانی كوتله جیاوازه‌كان نیشان ده‌درێت.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه دوای درووستبوونی ده‌مه‌قاڵێ له نێوان په‌رله‌مانتاران، بووه‌ته شه‌ڕه‌شه‌قیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوتله‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه و هۆكاری ئه‌و به‌گژیه‌كداچوونه‌یان ئاشكرا بكرێت.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانی عێراق، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی له‌باره‌ی دۆخی به‌سره سازكرد.
به‌گوێره‌ی سایتی سوومه‌ریه نیوز، هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا ده‌مه‌قاڵی له‌نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئه‌سعه‌د عیدانیش روویدا.
H.B