نوێنەری سەرۆکی رووسیا گەیشتە هەولێر

لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

میخائیل بەگدانۆڤ، نوێنەری سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە هەولێر و لە لایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

پەیامنێری کوردستان24 لە هەولێر رایگەیاند، بڕیارە بەگدانۆڤ پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، پرسی سووریا و پەیوەندی هەرێم و رووسیا لە رووی ئابووری و وەبەرهێنان تاوتوێ بکات.

پێشتریش، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا هاتبووە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.